بە پێی ڕاپۆرتی ژنان به ئاگا ، بەرپرسی بەشی ئاگرکوژێنەوەی بوکان وتی: شەوی ڕابردوو دوای ڕاگەیاندنی ڕووداوێک لەسەر میحوەری بوکان – میاندۆاب لە نزیک شارۆچکەی پیشەسازی، دەستبەجێ تیمێکی ئاگرکوژێنەوە لە وێستگەی ٤ی ئەم ڕێکخراوە ڕەوانەی شوێنەکە کران.
ڕەسووڵ مەعروفی دەشڵێت: ئەم ڕووداوە دوای پێکدادانی دوو بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلێکی پراید ڕوویداوە، کە تێیدا سێ سەرنشین و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکان برینداربوون.
وتیشی: تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە سەرقاڵی ئۆپەراسیۆنی پاراستنی ئۆتۆمبێل و میحوەری هاتوچۆ بوون لە شوێنی ڕووداوەکە دوای ئەم پێکدادانە لە میحوەرەکەی سەرەوە بۆ ڕێگریکردن لە ڕووداوێکی تر.
بریندارەکە بۆ وەرگرتنی چارەسەر چووەتە نەخۆشخانەی بوکان.
کۆمێنتێک پۆست بکە