بە پێی ڕاپۆرتی ژنان به ئاگا ، جێگری گەشتیاری بەشی گشتی میراتی فەرهەنگی و گەشتوگوزار و پیشە دەستییەکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا ڕایگەیاند: بە ئامانجی ئاشناکردنی چالاکوانانی گەشتیاری بە شوێنە مێژوویی و گەشتیارییەکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، ٣٢ چالاکی گەشتیاری لە پێنج پارێزگای تورکیاوە چوونەتە ئەو پارێزگایە.
حەیدەری زیادی کرد: شاری مێژوویی حەسەنلو لە شاری نەقدە، وەک یەکێک لە شوێنە گەشتیارییەکانی باشووری ئەو پارێزگایە، لە ڕووی ئاسەوار و تەلارسازی لە وڵاتدا ناوازەیە و ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە ڕاکێشانی گەشتیاران.
ناوبراو لە درێژەدا وتی: بە لەبەرچاوگرتنی تەمەنی ئەم ناوچەیە، ناساندنی پاشخانی مێژوویی ئەم گردە بە چالاکوانانی گەشتیاری تورکیا ڕۆڵێکی گرنگی دەبێت لە ڕاکێشانی گەشتیارانی بیانی.
شاری مێژوویی حەسەنلو بە دووری ٧ کیلۆمەتر لە باکووری شاری نەقدە هەڵکەوتووە و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ هەزارەی شەشەمی پێش زایین.
تا ئێستا نزیکەی ١٤ هەزار شوێنەواری مێژوویی لە چینی چوارەمی ئەم شوێنە دۆزراونەتەوە کە سەر بە سەردەمی سەردەمی ئاسنین.
کۆمێنتێک پۆست بکە