بە پێی ڕاپۆرتی ژنان به ئاگا ، بەڕێوەبەری گشتی میراتی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و پیشەی دەستی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا ڕایگەیاند: لە ئێستادا پێنج هەزار و 200 قەرەوێڵە لە پارێزگاکەدا هەیە، هەروەها دوو هەزار قەرەوێڵە بۆ ژمارەی قەرەوێڵە لە پارێزگاکەدا زیاد دەکرێت دوای تەواوبوونی 11 هۆتێل کە لە قۆناغی دروستکردندان.
مورتەزا سەفاری زیادی کرد: مەبەست لە ئەنجامدانی کۆبوونەوە لەگەڵ چالاکانی گەشتیاری تورکیا و ئازەربایجانی ڕۆژئاوا پەرەپێدانی گەشتیارییە لە نێوان هەردوو وڵاتی ئێران و تورکیا و ئەم بۆنەیە لە دوای یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی هاوبەش کە لە سەردانەکەی پارێزگاری تورکیا واژۆ کراوە بەڕێوە دەچێت لە ئازەربایجانی ڕۆژئاوا تا وان لە تورکیا.
ئاماژه ی به وه شدا: ئه م دیداره بۆ جاری دووه م له ماوه ی 9 مانگی ڕابردوو به ڕێوه ده چێت و هیوادارین ده ستکه وتێکی باشی هه بێت له بواری هاوکاری نێوان هه ڕدوو وڵات له بواری گه شتوگوزار و ڕاکێشانی گه شتیاران.
سەفاری ئاماژەی بەوەدا: گەشتوگوزار یەکێکە لە بابەتە گرنگەکانی گەشەپێدانی پیشەسازی و ئابووری هەر وڵاتێک و ئەم هاوکارییانە زەمینە بۆ گەشەپێدان لە کەرتە جیاجیاکان دادەنێن.
بەڕێوەبەری گشتی میراتی فەرهەنگی و گەشتوگوزار و پیشەی دەستی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا ڕایگەیاند: ئێران و تورکیا هاوبەشی کولتووری زۆریان هەیە کە دەتوانن کاریگەر بن لە ڕاکێشانی گەشتیاران.
کۆمێنتێک پۆست بکە